كام چەوری بۆ تەندروستیی دڵ ؟

كام چەوری بۆ تەندروستیی دڵ ؟
گۆڕینی خۆراك رێگەیەكی بەسوود ئاسان و كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە گەلێك حاڵەت و نەخۆشی، هەروەها بۆ سووككردن یان هەتا چاكبوونەوە لە هەندێك حاڵەت و نەخۆشی. ئەگەر تۆ ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی دڵ لێدەكرێت یان دووچاری نەخۆشی لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵ بوویت، ئەوا پێویستە كە چەند هەنگاوێك سەبارەت بە خۆراكت بگریتە بەر بەتایبەتی چەورییەكان. چەورییە فرە ناتێرەكان Polyunsaturated وەكو زەیتی سۆیا بە گەرمی و برژاندن دەئۆكسێن، بەمەشەوە چەند گەردیلەی ئۆكسجینی ناتەواو پەیدا دەبن كە زیان بە خانەكانی لەش دەگەێنن. بەكارهێنانی زەیتی زەیتوونی یەكەم گوشین Extra virgin باشترین هەڵبژاردەیە بۆ تەندروستی لەش بە گشتی و تەندروستیی دڵ بەتایبەتی، چونكە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت، بێ ئەوەی كە بە كرداری ئۆكساندا تێپەڕێت، هەورەها ترشە چەوری ئۆمیگا3 كە لە ماسی سالمۆن و كاكڵەكانی وەكوگوێزوگازۆوباوی دا هەیە، سوودبەخشە بۆ تەندروستیی دڵ و مێشك. هەوڵ بدە كە بە هەموو شێوەیەك دووركەویتەوە لە چەروییە تێرەكان Saturated fats و چەورییە نێوەندەكان و هەر زەیتێكی هایدرۆجینكراو.
Top