كاتی باڵغبوون دەستپێكی گەشەكردن یان بەرجەستەبوونی موو دیاردەكات لە چەند شوێنێكی لەشدا كە پێشان مووی لێ نەبووە. بۆ نموونە لە كچدا موو لە قاچ و بن كەوش و خوارەوەی ناوك دەردەكەوێت، لە كوڕیشدا موو لە قاچ، قۆڵ، دەموچاو، بن كەوش و خوارەوەی ناوك، هەندێك جاریش لە سینگ و پشتدا دەست بە گەشكردن دەكات. مووەكان لە بەشی جیاوازی لەشدا لە قۆناغی جیاواز و كاتی جیاوزدا گەشە دەكەن، ئەمەش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازی هەیە. لە كوڕدا، یەكەم قۆناغ لە تەمەنی 9- 15 ساڵیدا لە بەشی خوارەوەی ناوكدا دەستپێدەكات. لە تەمەنی 11- 16 ساڵیدا مووەكان تاریكتر و بەرجەستەتر دەبن، لە تەمەنی 11- 17 ساڵیدا موو لە بن كەوش و چەنەگە و سەر لێوی سەرەوە گەشە دەكات، لە تەمەنی نێوان 18- 20 ساڵیدا موو لە زۆربەی بەشەكانی لەشدا گەشە دەكات. لە كچدا، لە تەمەنی 8- 14 ساڵیدا گەشەی موو لە بن كەوشدا دەستپێدەكات، لە تەمەتی نێوان 9- 15 ساڵیدا موو لە خوارەوەی ناوكدا تاریكتر و بەجەستەتر دەبێت و پاشان لە تەمەنی 10- 16 ساڵیدا شێوەی سێگۆشە وەردەگرێت. هۆرمۆنی LH كە لە گلاندی پتیوتەری دەردەدرێت هانی باڵغبوون و گەشە ی موو دەدات لە هەردوو رەگەزدا لە رێگای هاندانی دەردانی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە كوڕ و هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە كچدا، هەروەها هۆرمۆنە ئەندرۆجینەكانی Androgens گلاندی ئەدرینال لە هەردوو رەگەز و هۆرمۆنی پرۆجێستیرۆن لە كچدا رۆڵیان هەیە لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە باڵغبوون و گەشەی موو لە لەشدا.