مەترسییەكانی خواردنی دانەوێڵەی كۆن

مەترسییەكانی خواردنی دانەوێڵەی كۆن
هەموو جۆرەكانی دانەوێڵە Cereals كە كۆن بوون یان لە شوێنیكی گەرم بۆ ماوەیەكی زۆر مابنەوە ئەوا لە رووی چێژ، تێكسچەر Texture، كوالیتی، بەهای خۆراكی گۆڕانیان بەسەردا دێت. لەوانەیە كە چێژی دانەوێڵەی كۆن تاڵ بێت، بە ئاسانی ورد بێت. بەگشتی دانەوێڵەكان ئەگەر پرۆسێس نەكرابن واتە بە هیچ كردارێكی فیزیایی یان كیمیایی مامەڵەیان لەگەڵدا نەكرابێت ئەوا بۆ ماوەیەكی زۆر خۆڕاگر دەبن بەتایبەتی ئەگەر لە شوێنێكی فێنك و وشكدا لەناو قوتووی داخراودا هەڵبگیرێن، بۆ نموونە دەكرێ كە بۆ ماوەی 12 مانگ بەم شێوەیە خەزن بكرێن بێ ئەوەی كە گۆڕانێكی ئاوای بەسەر دابێت كە هەستی پێبكرێت. دانەوێڵەی كۆن لە لایەنی تەكنیكییەوە بۆ خواردن سەلامەتە، بەڵام لەوانەیە چێژێكی نامۆی هەبێت كە دووربێت لە چێژی راستەقینەی خۆی، هەروەها لەوانەیە كە نەرمتر یان شلۆقتر بێت، جگە لەمانە گۆڕان بەسەر بۆنەكەشیدا دێت، لەگەڵ كەمبوونەوەی بەهای خۆراكی بەتایبەتی رێژەی ڤیتامین و كانزایەكان. دانەوێڵە وشكەكان وەكو برنج ناوەندی گونجاون بۆ گەشەكردنی گەلێك جۆری مێروو.
Top