نەخۆشیی پشیلە چۆن تووشی ئافرەت دەبێت؟

نەخۆشیی پشیلە چۆن تووشی ئافرەت دەبێت؟
نەخۆشیی پشیلە Toxoplasmosis بە هۆی مشەخۆرێكەوە دوچاری ئافرەت دەبێت. زۆربەی تووشبووان بە مشەخۆری نەخۆشیی پشیلە هەست بە هیچ نیشانەیەك ناكەن، لەوانەشە پاش تووشبوون بە ماوەیەكی كورت دوچاری چەند نیشانەیەكی سادە بن بە شێوەی ئازاری گشتیی ماسوولكە، بێهێزی گشتی كە بۆ ماوەی یەك مانگ یان پتر بەردەوام دەبێت. هەندێك تووشبوو هەست بە نیشانەكانی وەكو هەڵامەت دەكەن لەگەڵ ئاوسانی لیمفە گرێیەكان و ئازاری گشتی. رێگاكانی تووشبوون بە نەخۆشیی پشیلە بریتین لە: خواردنی گۆشتی كەم برژاو یان كەم كوڵاو بەتایبەتی گۆشتی بەرخ، نەشووشتنی دەستەكان پاش مامەڵەكردن لەگەڵ گۆشتی خاودا یان بەكارهێنانی چەقۆ و كەرەستەی تر بۆ گۆشتێك كە بە مشەخۆری نەخۆشی پشیلە ئالودە بووبێت، خواردنەوەی ئاوێكی ئالوودەبوو بە مشەخۆرەكە، ئالوودەبوونی هەر خواردن و خواردنەوەیەك بە پیسایی پشیلە كە مشەخۆرەكە لەخۆبگرێت، هەروەها ئەم مشەخۆرە لە دایكی تووشبوو دەگوازرێتەوە بۆ كۆرپە لەكاتی دووگیانیدا.
Top