ژەمێكی ماكدۆناڵدز لە چی پێهكاتووە؟

ژەمێكی ماكدۆناڵدز لە چی پێهكاتووە؟
ماكدۆناڵدزMcDonald>s خۆراكێكی خێرای بەناوبانگە لە سەرتاسەری جیهاندا. یەك ژەمی نزیكەی هەموو جۆرەكانی ماكدۆناڵدز نزیكەی 30 ماددە لەخۆدەگرێت، بەڵام بە شێوەیەكی سەرەكی پێكهاتووە لە: گۆشتی مریشك، ئاو، نیشاستەیەكی تایبەت جگە لە نیشاستەی گەنم، خوێ، هەوێن، زەیتی رووەكی، شەكری دێكسترۆز، چێژی سروشتی، ئاردی گەنمەشامی، هەروەها زەیتی سۆیای هایدرۆجینكراو، سۆدیۆم ئەلومنیۆم فۆسفەیت، فینگەر جیبس، زەیتی گەنمەشامی یان زەیتی كانۆلا، ساسی تانگی Tangy sauce. یەك ژەم ماكدۆناڵدزی بێ ساس 280 كالۆری وزە، 18 گرام چەوری، 18 گرام كاربۆهیدرات، 13 گرام پرۆتین، 540 ملگم سۆدیۆم(خوێ)،1 گرام ریشاڵ لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ساسدا بڕی وزە و شەكر و كاربۆهیدرات و خوێ زیاتر دەبێت. ئەگەرچی گۆشتی مریشك رێژەیەكی كەمتر لە چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرێت كە بە چەورییە خراپەكان ناسراون و ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكەن، بەڵام بەگشتی ژەمی ماكدۆناڵدز وزەیەكی بەرز بە لەش دەبەخشێت لەگەڵ بڕێكی زیادی خوێ و چەوری، بۆیە خۆراكێكی گونجاو نییە بۆ تووشبووان بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ و شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە كێشی لەشیان زیادە یان چاودێریی كێشی لەشیان دەكەن.
Top