كاریگەرییە دەروونییەكانی باڵغبوون

كاریگەرییە دەروونییەكانی باڵغبوون
هاوكات لەگەڵ باڵغبووندا گەلێك هەرزەكار دوچاری دڵتوندی یان خەمۆكی دەبنەوە. ئایا دەزانی كە منداڵە ناسك و جوانەكەت لەوانەیە كە ببێتە كەسێكی یەكجار جیاواز لەو كاتەی كە دەچێتە تەمەنی هەرزەكارییەوە. لەم قۆناغەدا، هەرزەكار بە چەندین گۆڕانی جەستەیی و دەروونیدا تێدەپەڕێت كە لەوانەیە كاردانەوەی دەروونيی نەخوازراو پەیدا بكات بە شێوەی زوو تووڕەبوون، یاخیبوون Rebellion، دوو دڵی لە بڕیارداندا. ئەگەرچی گەلێك جار پێیان وایە كە چیتر پێویستییان بە دایك و باوك نەماوە و خۆیان توانای هەموو كارێكیان هەیە، بەڵام هەر پێویستییان بە هاریكاريی دایك و باوكەوە دەبێت تا دەگەنە تەمەنی پێگەیشتن. زانینی گۆڕانە دەروونییەكانی پەیوەست بە تەمەنی هەرزەكاری پێویستە بۆ دایك و باوك تاكو بتوانن كە بە شێوەیەكی تەندروستییانە مامەڵە لەگەڵ كوڕ و كچە هەرزەكارەكانیاندا بكەن. لە تەمەنی باڵغبووندا، هەرزەكار لە ملاملانێیەكی تونددایە لەگەڵ ئەوەی كە ئایا لە لایەن كەسانی ترەوە پەسند دەكرێت یان نا، هەروەها تا چەند خۆی لە شێوەی خۆی رازییە، بەتایبەتی كە شێوەی لەش و روخسار Self-Esteem گۆڕانیان بەسەردا دێت، بۆ نموونە كێشی لەش لە ئافرەت و بینا و قەبارەی ماسوولكە لە كوڕدا. پرۆفایلی گشتی هۆرمۆنەكان THP یان گێژاوی هۆرمۆنەكان كە لە لەشی هەرزەكاردا روودەدات دەبێتە هۆی هەڵبەزین و دابەزینێكی بەرچاو لە مەزاجدا لە نێوان هەڵچوون و تووڕەبوون و نیگەرانی و خەمۆكیدا. جێندەر و سێكس و دیاركردن یان چەسپاندنی ناسنامەی تایبەت مەسەلەی ترن كە هەرزەكار سەرقاڵ دەكەن.
Top