لە رەمەزاندا خواردنەوە كافائینییەكان كەم بكەرەوە

لە رەمەزاندا خواردنەوە كافائینییەكان كەم بكەرەوە
كاریگەريی ماددەی كافائین Caffeine كە لە قاوە و چای و كاكاو و كۆلادایە تێكەڵ دەبێت لەگەڵ كاریگەريی ماددەی ئەدینۆسین Adenosine كە لە شانەكانی مێشكدا دەردەدرێت كە رۆڵی هەیە لە ئارامبوونەوەدا. هەروەها كافائین دەبێتە ئەگەری تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن لە رێگای هاندانی گلاندی ئەدرینال بۆ زیاد دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol. ئەگەر چی كافائین ئاستی وزە بۆ ماوەیەكی كورت بەرزدەكاتەوە، بەڵام پاش راهاتن لەسەر خواردنەوە كافائینییەكان، كوپێكی مام ناوەندی ئەم ئەنجامە ناپێكێت بۆیە بڕێكی زیاتر دەخۆیتەوە و راهاتنەكەش قووڵتر دەبێت. وا باشە كە بڕی زۆری كافائین نەدرێتە منداڵان چونكە جگەریان توانای مامەڵەكردنی لەگەڵ ماددەی كافائینیدا نییە، بۆیە ئەم ماددەیە بۆ ماوەی 5-4 رۆژ لە لەشیاندا دەمێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خەوزڕان و ناڕحەتییان. زیاد وەرگرتنی كافائین لە لایەن ئافرەتی دووگیاندا، لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری سەقەتی

زگماكی لە كۆرپەدا یان لەبارچوون و منداڵبوونی ناكام Premature. هەروەها خواردنەوە كافئینییەكان دەبنە هۆی: زەردبوونی ددان و ئەگەری كلۆربوونیان، كەمكردنەوەی چالاكی سپێرمەكان، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، كەمكردنەوەی هەڵمژینی كانزاكانی ئاسن و زینك و كالسیۆم لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، B، C لە كۆئەندامی هەرسدا، كەمبوونەوەی خەو، گۆڕان لە پەستانی خوێن و لێدانەكانی دڵ.
Top