دارچین یان دارسین Cinnamon سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ریشاڵ، كانزای كالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز. بەهای خۆراكیی دارسین Cinnamon دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەیتە گرنگانەی كە وەكو هۆرمۆنی ئینسولین لە لەشدا كاردەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن. پێكهاتەیەكی دیكەی دارسین چالاكی دژەهەوكردنی هەیە، لەوكاتەی كە بە پێی لێكۆڵینەوەكان ئاستی بەرزی هەوكردن Inflammation لە لەشدا رۆڵی هەیە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، هەروەها ئاوێتەكانی دیكەی دارسین رۆڵیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی چەورییە خراپەكانی خوێن، بێگومان ئاستی بەرزی چەورییەكانی خوێن پەیوەندییان هەیە بە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. رۆژانە خواردنی كەوچكێكی گەورە ئەم ئامانجە لە لەشدا دەپێكێت. ئەگەرچی رۆژانە خواردنی دارسین زیانی لابەلای كەمە، بەڵام لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی گرفت لە هەناسە و سووربوونەوەی پێست، ئەم كاریگەییانەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند ئاوێتەیەكی ناو دارسین بە ناوی كۆومارینەكان Coumarins. دارسین سوودی دیكەی تەندروستی هەیە وەكو: سووككردنی ئازار و نیشانەكانی دیكەی هەوكردنی جومگە، رێگرتن لە مەیینی خوێن، رێگرتن لە دابەشبوون و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان لە تووشبووان بە شێرپەنجەی خوێن، چالاكیی دژەكەڕوو و دژەبەكتریای هەیە بەتایبەتی دژی بەكتریای ئی كۆلای E.coli، هەروەها جوینی دارچین توانای خانەكانی مێشك زیاتر دەكات بەتایبەتی بۆ وەبیرهاتنەوەی بیرەوەرییە نوێیەكان.