گەلێك كەس ئەم پرسیارە دەكەن كە كامیان خاوەن بەهایەكی خۆراكی بەرزترە، تۆوی كونجی یان زەیتی كونجی؟ لە راستیدا لە رووی بەهای خۆراكییەوە جیاوازیان هەیە. زەیتەكان بەگشتی جیاكردنەوەی بەشێكن لە خۆراكە سەرەكییەكەیان، بۆیە بەهای خۆراكی جیاوازیان هەیە، بۆ نموونە زەیتی كونجی ئەو ترشە چەورییانە لەخۆناگرێت كە لەناو تۆوی كونجیدا هەن، هەروەها بە گوێرەی ڤیتامین E و ماددە دژەئۆكسانی فایتۆستیرۆلەكان Phytosterols، ترشە ئەمینییەكان، ڤیتامین و كانزایەكان. كەوچكێكی گەورە دەنكی یان تۆوی كونجی دەوڵەمەندە بە كانزاكانی كۆپەر، مەنگەنیز، مەگنسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، زینك، لەگەڵ ریشاڵ، ڤیتامین B1، ترشە ئەمینی ترپیتۆفان Tryptophan، كەچی ئەم ماددە گرنگانە لەناو زەیتی كونجیدا نین. كەواتە دەنكی یان تۆوی كونجی كە سپی نەكرابێت لە لایەنی بەهای خۆراكییەوە گەلێك لە زەیتی كونجی باشترە.