گەڵا یان پەلكە مێو Grape leaves دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزایەكان، هەروەها كالۆری كەمی تێدایە، بۆ نموونە هەر دانەیەك لە گەڵای مێو تەنیا 3 كالۆری لەخۆدەگرێت بۆیە گونجاوە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، هەروەها گونجاوە بۆ تەندروستیی دڵ بەوەی كە هیچ چەوری و كۆلیسیترۆلی تێدا نییە لەگەڵ رێژەیەكی نزمی سۆدیۆم و شەكر، لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، C، E، K، B2، B3، B6، B9، هەروەها ریشاڵ، ئاسن، كالسیۆم، كەگنسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز. گەڵای مێو چالاكی دژەهەوكردنی هەیە، لەوكاتەی كە هەوكردنی درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە گەلێك نەخۆشی زیاد دەكات وەكو نەخۆشیی دڵ، هەندێك جۆری شێرپەنجە، نەخۆشیی ئەلزهایمەر، هەوكردنی جومگە، چەند نەخۆشییەكی كۆئەندامی هەرس وەكو نەخۆشیی كرۆن Crohn>s disease. سوودە تەندروستییەكانی تری گەڵای مێو بریتین لە: رێگرتن لە بەزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن بۆیە گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، كەمكردنەوەی ئاوسان و فشار لەسەر بۆڕییەكانی خوێن لە كەسانی تووشبوو بە گرفتی درێژخایەن لە توانای خوێنهێنەرەكان بۆ گەڕاندنەوەی خوێن لە قاچەكانەوە بۆ دڵ كە دەبێتە هۆی ئاوسانی قاچەكان، كۆنترۆڵكردنی سكچوون، كەمكردنەوەی خوێنبەربوونی قورس لەكاتی سووڕی مانگانەدا، كەمكردنەوەی دەردراوی زیادی زێ، سووككردنی ئازار و ناڕەحەتی گەدە، سووككردنی سەرئێشە و نیشانەكانی رۆماتیزم، دابەزاندنی پلەی گەرمیی لەش لە تووشبووان بە تا.