خراپترین ماددەی كیمیایی لەناو خۆراكی پرۆسێسكراودا

خراپترین ماددەی كیمیایی لەناو خۆراكی پرۆسێسكراودا
خۆراكی پرۆسێسكراو Processed foods یان دەستكرد كە لە پیشەسازی خۆراكدا بە رێگایەك یان زیاتر مامەڵەی كیمیایی و فیزیایی لەگەڵدا كراوە، سەرەڕای بڕی زۆری چەورییە خراپەكان و شەكر یان خوێ، گەلێك ماددەی كیمیایی بۆ چەندین مەبەست تێكەڵ دەكرێت كە لەوانەیە كاریگەری خراپ بكەنە سەر تەندروستی. ئەم ماددانە ژمارەیان زۆرە، بەڵام لێرەدا خراپترینیان دەخەینە روو. نایترێتەكان Nitrates بە مەبەستی پاراستنی رەنگ و چێژ دەخرێتە ناو گۆشت و ماسی قوتووبەندەوە، لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد بكەن. بیسفینۆل BPA لە ناوپۆشی قوتوو و لەناو پلاستیكدا هەیە، زیاتر بە گەرمی دەچێتە ناو خۆراكەوە، ئەم ماددەیە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر هاوسەنگی هۆرمۆنەكان و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و مەمك، هەروەها نەخۆشیی شەكرە و قەڵەوی. زەرنیخ یان ئەرسینیك Arsenic لە ئاوی ژێر زەویدا هەیە كە لەوانەیە بگاتە ئاوی خواردنەوە و گڵی كێڵگەكان و پاشان هەندێك خۆراكی وەكو برنج، بەركەوتنی درێژخایەن بە زەرنیخ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، نەخۆشیی پێست و نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات. شیرینكارە دەستكردەكان Artificial sweeteners وەكو ئەسپارتێم، سوكرالۆز، سەككارین لەوانەیە كە ببنە ئەگەری زوو برسیبوون و زیادبوونی ئارەزووی خواردن و زیادبوونی كێشی لەش و نەخۆشی شەكرە. ماددەی BHA كە لە جیبس و سۆوسەج و هەندێك دانەوێڵەی پرۆسێسكراودا هەیە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات لەگەڵ تێكدانی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان و لاوازكردنی بەرگریی لەش. ماددە خراپەكانی تر بریتین لە: جیوە، رەنگە دەستكردەكان، ئاوێتە ئۆرگانۆ فۆسفەیتەكان Organophosphates، كارامێل، دیۆكسین.
Top