ژاراویبوون بە ئەلكهول لەوانەیە كوشندە بێت

ژاراویبوون بە ئەلكهول لەوانەیە كوشندە بێت
زیاد خواردنەوەی ئەلكهول لە ماوەیەكی كورتدا دەبێتە هۆی ژاراویبوون، ئەگەر رێژەی ئەلكهول لە خوێندا بگاتە 50% ئەوا دەبێتە ئەگەری مردنێكی خێرا. ئەلكهول ماددەیەكی ژەهراوییە، ژاراویبوون بە ئەلكهول Alcohol poisoning لەو كاتەدا روودەدات كە رێژەی ئەلكهول لەناو خوێندا بەرزدەبێتەوە. ئەم حاڵەتە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری تێكچوونی هەمیشەیی شانەكانی مێشك لەگەڵ وەستانی دڵ و هەناسە، لە كۆتاییشدا مردن. نیشانە مەترسیدارەكانی ژاراویبوون بە ئەلكهول كە پێویستییان بە چارەسەری كتوپڕ و چڕی پزیشكییەوە هەیە ئەمانەن: رشانەوە كە لەوانەیە ببێتە هۆی خنكان لەبەر چوونە
ژوورەوەی شلە یان خۆراكی رشاوە بۆ ناو بۆڕی هەناسە، سەرهەڵدانی پەركەم، شێوانی ئەقڵ Mental confusion، ناڕێكبوون و كزبوونی هەناسە، دابەزینی پلەی گەرمیی لەش، رەنگ زەردبوون، هەندێك جاریش شین یان مۆر هەڵگەڕانی رەنگی پێست. لە لایەكی تریشەوە، جگەر لە ئەنجامی خواردنەوەی زۆر و بەردەوام دووچاری مۆمبوون Cirrhosis دەبێت، واتە خانەكان لەكار دەكەون و چیتر فرمانیان ئەنجام نادەن، ئەمەش دەبێتە هۆی مردن. لەبەر ئەوەی كە ئەلكهول بە شێوەیەكی سەرەكی كاریگەری دەكاتە سەر مێشك و كۆئەندامی دەمار گەلێك جار دەبێتە هۆی كارەساتی دڵتەزێن و كوشندە.
Top