مەترسییەكانی خۆراكی ماوە بەسەرچوو

مەترسییەكانی خۆراكی ماوە بەسەرچوو
زۆربەی هەر زۆری خۆراكی پاكێت یان قوتووبەند بەرواری بەسەرچوونیان لەسەرە ئەمەش بۆ ئەوەیە كە پاش بەرواری بەسەرچوون بە هیچ شێوەیەك بۆ خواردن شیاو نابێت، چونكە گرفتی تەندروستی لێدەكەوێتەوە. بە تێپەڕبوونی كات كوالیتی خۆراك دادەبەزێت، ئەمەش چێژ و بۆنی ناخۆش دەكات، هەروەها بەهای خۆراكی Nutritional value كەم دەبێتەوە، هەروەها ئەگەری ژاراویبوونی خۆراكی لێدەكرێت، بۆ نموونە خۆراكی بەسەرچوو بەتایبەتی گۆشت و مریشك و هێلكەی خاو دەبنە مۆڵگەی گونجاو بۆ گەشەی بەكتریا لەناویاندا كە بە خواردنیان تووشی ژاراویبوون دەبین بە بەكتریای دژوار كە نیشانە سەرەكییەكانی بریتین لە: سك ئێشە، هێڵنج، رشانەوە، سكچوون. هەندێك جار پاش خواردنی خۆراكی بەسەرچوو مەرج نییە كە تووشی ژاراویبوون بیت، بەڵام لەوانەیە كە دوچاری چەند گرفتێك لە كۆئەندامی هەرس بیت بە شێوەی: ناڕەحەتی گەدە كە لەوانەیە رشانەوەی لەگەڵدابێت، ئاوسانی سك لەبەر كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا Bloating، هەستەوەری و هەناسەتەنگی بەتایبەتی كە خۆراك كەڕەكیفە بگرێت.
Top