نیشانەكانی سستبوونی گلاندی دەرەقی

نیشانەكانی سستبوونی گلاندی دەرەقی
سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism واتە دەردانی بڕی كەمتر لە ئاسایی لە هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی كە دەبێتە هۆی سستبوونی میتابۆلیزمی لەش واتە گۆڕینی خۆراك بۆ وزە. نیشانەكانی سستبوونی گلاندی دەرەقی ئەمانەن: كەمی وزە و زوو ماندووبوون و هەستكردن بە بێهێزی گشتی لەش هەتا پاش نووستنێكی تەواویش، زیادبوونی كێشی لەش و زەحمەتی لە دابەزاندنیدا، ساردبوونی دەست و پێ لەگەڵ تەزین یان سڕبوونی پەلەكان، هەستەوەری بە سەرما یان بەرگەنەگرتنی سەرما، وشكبوونی پێست، قەبزی، ئازاری جومگەكان، هەستكردن بە ناڕحەتی یان ئازار لە ماسوڵكەكاندا، ناسكبوونی نینۆكەكان، تەنكبوونی قژ، نیشانەكانی هاوشێوەی گرژبوونی كۆڵۆن، خەوزڕان بە شێوەی زەحمەتی لە چوونە خەوەوە، شڵەژانی تواناكانی مێشك بە شێوەی كەمبوونەوەی تەركیز و زوو لەبیرچوونەوە، سەرئێشە، زوو سەرهەڵدانەوەی هەوكردنەكان و هەوكردنی درێژخایەن، ئاوسانی گلاندی دەرەقی، ناڕێكی عادە، نەزۆكی، گەورەبوونی زمان لەگەڵ خواربوونی ئاراستەی ددان، دابەزینی پەستانی خوێن، هەڵوەرینی مووەكانی بەشی دەرەوەی برۆیەكان، رەنگ زەردبوون، ئاوسانی دەموچاو، كەمبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، كەمبوونەوەی لێدانەكانی دڵ، خەمۆكی و شڵەژانی مەزاج، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل و گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، قەبەبوونی دەنگ، كەمبوونەوەی ئارەقەكردن، كزبوونی قسەكردن.
Top