هەستەوەری بە خەردەل

هەستەوەری بە خەردەل
خەردەل Mustard بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، ئۆمیگا3، پرۆتین، كالسیۆم، ریشاڵ، ئاسن، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، زینك، سیلینیۆم كە سوودی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە بە شێوەی یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك و تاودانی كرداری بەدەستهێنانی وزە لە خۆراكەوە واتە میتابۆلیزم Metabolism، هەروەها خۆپاراستن لە شێرپەنجە، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشییەكانی هەناسە و جومگەكان. لەگەڵ ئەمەشدا، خەردەل لە بەشی سەرەوەی لیستی ئەو خۆراكانەیە كە دەبنە ئەگەری هەستەوەری پاش هێلكە، شیر، پاقلەی سودانی. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە پتر لە 73% ی ئەو كەسانەی كە هەستەوەریی لووتیان هەیە لە هەمان كاتدا هەستەورییان بە خەردەلیش هەیە. لەش وەكو كاردانەوەیەك بۆ بەرگریكردن دژەتەن بەرانبەر بە پێكهاتەكانی خەردەل دروست دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هەستەوەری لە ماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك یان هەتا پاش رۆژێك لە خواردنی خەردەل. نیشانەكانی هەستەوەری بریتین لە: خورشت و ئاوسانی لێو یان دەم و زمان، خورشت و سووربوونەوە لە پێستدا، نووسان و ئاوسانی قوڕگ، نووسانی دەنگ، هێڵنج یان رشانەوە، سك ئێشە و هەندێك جاریش سكچوون.
Top