بە زیانەكانی كۆلا ئاشنا بە

بە زیانەكانی كۆلا ئاشنا بە
كۆلا یان سۆدا گەلێك ماددە و ئاوێتە لەخۆدەگرێت كە كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر تەندروستی، بۆ نموونە ترشی فۆسفۆریك ئێسك لاواز دەكات و ددان دەڕوشێنێت. ماددەی شیرینكاری دەستكرد بە رێژەیەكی بەرز كە لەناو سۆدادایە دەبێتە هۆی زوو سەرهەڵدانەوەی هەستی برسیبوون. رەنگی كارامێل Caramel كە ماددەیەكی كیمیاییە و زیاتر لە ئاوێتەكانی جوانكاریدا بەكاردێت ماددەیەكی شێرپەنجەییە. فۆرمالدیهاید Formaldehyde كە ماددەیەكی شێرپەنجەییە لەناو كۆلادا نییە، بەڵام ماددەی ئەسپارتێم Aspartame كە شیرینكارێكی دەستكردە Artificial sweetener و لە كۆلادایە، پاش هەرسكردن بۆ 2 ماددەی ترشە ئەمینی شیدەبێتەوە: ترشی فۆرمیك Formic acid و فۆرمالدیهاید بەتایبەتی لە كۆلای دایێتدا. شیرەی گەنمەشامی Corn syrup كە رێژەیەكی بەرز لە شەكری فركتۆز لەخۆدەگرێت كە گیراوەیەكی چڕی شەكرە و هۆكارە بۆ زیادبوونی چەوریی لەش و كۆلیستیرۆل و گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا. ماددەی بێنزوێتی پۆتاسیۆم كە ماددەیەكە بۆ پاراستنی كۆلا لە تێكچوون بەكاردێت، بۆ ماددەی بێنزنوێت شیدەبێتەوە كە بە كاریگەریی تیشكی خۆر دەگۆڕێت بۆ ماددەی بەنزین كە ماددەیەكی شێرپەنجەییە. رەنگە خۆراكییەكان كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر مێشك بە شێوەی رەفتاری زێدەبزۆكی Hyperactive و گرفت لە تەركیزكردندا.
Top