خواردنەوە شیرینكراوەكان ئەگەری بەردی گورچیلە زیاد دەكەن

خواردنەوە شیرینكراوەكان ئەگەری بەردی گورچیلە زیاد دەكەن
ئەمە ئاشكرایە كە بڕی زیاد و بەردەوامی خواردنەوە شیرینكراوەكان یان خواردنەوە شەكرییەكان Sugary drinks پەیوەندیی هەیە لەگەڵ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم و قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ. بەم دواییە لە چەندین لێكۆڵینەوەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە هەموو جۆرەكانی خواردنەوە شیرینكراوەكان ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە Kidney stone زیاد دەكەن. ئەمەش روونە كە سۆدا رێژەیەكی بەرز لە ترشی فۆسفۆریك لەخۆدەگرێت كە ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە و گرفتی دیكەی گورچیلە زیاد دەكات. زیانە تەندروستییەكانی تری خواردنەوە شیرینكراوەكان بریتین لە: ئەگەری هەناسەتەنگی و هەستەوەری و ئەكزیما بەهۆی ماددەی سۆدیۆم بێنزوەیتی Na Benzoate، بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن كە تەنیا 20 خولەك پاش خواردنەوەی قوتوویەكی سۆدا دەستپێدەكات، ئەمەش دەبێتە ئەگەری زیاد دەردانی هۆرمۆنی ئینسولین و وا لە جگەر دەكات كە بەخێرایی شەكر بگۆڕێت بۆ چەوری، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، ئەگەری تەنكبوون یان پووكانەوەی ئێسك، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، ئەگەری كلۆربوونی ددان.
Top