قەرنابیت Cauliflower سەرچاوەیەكی گرنگی ریشاڵە كە تەندروستیی كۆڵۆن باشتر دەكات و رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی شێرپەنجە. بەهای خۆراكی قەرنابیت لەوەدایە كە چەندین ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە، بۆ نموونە ماددەی ئەلیسین Allicin كە ئەگەری توووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە. قەرنابیت رێژەیەكی بەرز لە كانزای سیلینیۆم و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، كانزای سیلینیۆم كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڤیتامین C رۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش بەتایبەتی دژی هەوكردنە میكرۆبییەكان و ڤایرۆسەكان. قەرنابیت ئاستی كۆلیستیرۆل تا رادەیەكی باش دادەبەزێنێت چونكە رێژەیەكی بەرزی لە ریشاڵی تواوە تێدایە كە كۆڵۆنیش لە شێرپەنجە دەپارێزێت، هەروەها ترشی فۆلیك لەخۆدەگرێت كە گرنگە بۆ گەشەی خانەكان و ئافرەتی دووگیان بە مەبەستی پاراستنی كۆرپە لە سەقەتی زگماكی. هۆكاری رەنگی جیاوازی قەرنابیت دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی لە رێژە و جۆری ماددە دژەئۆكسانەكان بەتایبەتی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoidsو كارۆتینۆیدەكان Carotenoids دەنا لە رووی پێكهاتەكان و بەهای خۆراكییەوە قەرنابیتی مۆر و سپی وەكو یەكن.