پاقلەمەنییەكان. ســەرچاوەی پرۆتینی رووەكی

پاقلەمەنییەكان. ســەرچاوەی پرۆتینی رووەكی
پاقلەمەنییەكان Legumes بەرهەمە فاسولیاییەكان و نیسك دەگرێتەوە، بە شێوەیەكی سەرەكیی سەرچاوەی باشن بۆ پرۆتین و ریشاڵ. پاقلەمەنییەكان جگە لە پرۆتین چەندین ماددەی سوودبەخش بە رێژەی جیاواز لەخۆدەگرن وەكو: چەوری، كاربۆهیدرات، ریشاڵ،كالسیۆم، ئاسن، سولفەر، هەندێك جۆری ڤیتامینB بە تایبەتی ڤیتامین B9 كە ناسراوە بە فۆلێت یان فۆلیك ئەسید. پاقلەمەنییەكان لە هەموو بەرهەمێكی رووەكی زیاتر دەوڵەمەندن بە پرۆتین كە زۆر گرنگە بۆ بینای لەش و گەشەكردن. خواردنی پاقلەمەنییەكان بە تازە یان بە سەوزی، بە وشككراو، قووتوكراو، یان فریزكراو سوودیان هەیە بۆ سووككردنی پشت ئێشە و ئازاری گرژبوونی ماسوولكە، هەروەها هاندانی فرمانی گورچیلەكان بۆ زیاتر پاڵاوتنی میز، سافكردنەوەی پێست لە پەڵە، پاراستنی كۆئەندامی دەمار و كرداری وەدەستهێنانی وزە لە لەشدا، كەمكردنەوەی نیشانەكانی رۆماتیزم و نەخۆشیی جومگەكان، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشییەكانی سینگ. هەندێك كەس لە پاش خواردنی پاقلەمەنییەكان بەتایبەتی پاقلە تووشی جۆرێك هەستەوەری دەبن، ئەوانەی كە جۆرە ئەنزیمێكیان لەلەشدا كەمە خواردنی پاقلە تووشی گرفتی تەندروستییان دەكات بە شێوەی كەمخوێنی كە زیاتر لە منداڵاندا دەبینرێت، بەڵام هەرگیز مەرج نییە كە هەموو كەسێك پاش خواردنی پاقلە دوچاری ئەم گرفتە بێتەوە.
Top