پەڵەكانی تەمەن

پەڵەكانی تەمەن
پەڵەكانی تەمەن Age spots بریتین لە دەركەوتنی پەڵە یان پنتی قاوەیی لەسەر پێستدا كە تیرەی هەندێكیان دەگاتە یەك گرێ و پێیان دەووترێ Solar lentigos كە لەگەڵ بەتەمەنداچووندا پەیدا دەبن. پەڵەی تەمەن لە ئەنجامی چەندین ساڵ بەركەوتنی پێست بە تیشكی خۆر ئینجا دەردەكەون. پەڵەكان زیاتر لەو شوێنانەدا دەردەكەون كە زیاتر لە شوێنی تری لەش بەر تیشكی خۆر دەكەون وەكو پێستی پشتی دەستەكان، پێستی دەموچاو، پێشەوە و سەرەوەی سینگ. باشترین رێگا بۆ خۆپاراستن لە سەرهەڵدانی ئەم پەڵانە بریتییە لە خۆپاراستن لە زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر و دووركەوتنەوە لە وەرگرتنی گەرماوی هەتاو Sunbath، لەگەڵ بەكارهێنانی ئاوێتەكانی دژەخۆر Sunscreen بە شێوەیەكی بەردەوام كە فاكتەری پاراستنی لە خۆر SPF لە 15 كەمتر نەبێت، ئەگەر ئەم ژمارەیە بەسەرەوەتر بێت لەوانەیە هێشتا باشتر بێت بۆ پارستنی پێست لە كاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە لە تیشكی خۆردایە و زیان بە پێست دەگەیەنێت. بۆ چارەسەركردن و كاڵكردنەوەی پەڵەكانی تەمەن، گەلێك كرێم لەبەردەستدان لەگەڵ چارەسەر بە تیشكی لێزەر.
Top