زەیتی زەیتوون بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی

زەیتی زەیتوون بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی
زەیتی زەیتوون Olive Oil بە زەیتی پلە یەك هەژمار دەكرێت چونكە سوودی تەندروستیی زۆری هەیە بەتایبەتی كە چەورییە یەكانەناتێرەكان Monounsaturated لەخۆدەگرێت كە لە چەورییە باشەكانە و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت. زەیتی زەیتوون جگە لە چەورییە تاكە ناتێرەكان و ڤیتامین E، گەلێك مادەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە دڵ لە نەخۆشی دەپارێزن. زەیتی زەیتوون ئاستی كۆلیستیرۆل دەخاتە ژێر كۆنترۆلەوە و لە ئاستێكی تەندروستییانە دەیهێڵیتەوە، هەروەها ماددە پۆلیفینۆلەكانPolyphenols لەخۆدەگرێت كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە و ئەگەری هەوكردن و تووشبوون بە شێرپەنجە كەم دەكەنەوە. رۆژانە خواردنی 2 كەوچكی گەورە كە دەكاتە نزیكەی 23 گرام لە زەیتی زەیتوون ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ كەم دەكاتەوە، بە مەرجێك بەقەد ئەمە رۆژانە خواردنی چەورییە تێرەكان كەم بكرێنەوە. سوودەكانی تری زەیتی زەیتوون بریتین لە: خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە، خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن لەگەڵ كەمكردنەوەی پێویستی لەش بە هۆرمۆنی ئینسولین، دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، سووككردنی نیشانەكانی رەبو و هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان، خۆپاراستن لە كەمبوونەوەی بارستایی ئێسكەكان، پاراستنی كۆئەندامی هەرس لە هەندێك نەخۆشی.
Top