باویی خاو یان باویی برژاو؟

باویی خاو یان باویی برژاو؟
باویی خاو Raw almonds یان برژاو Roasted almonds وەكو یەك بەهایەكی خۆراكی بەزریان هەیە و دەوڵەمەندن بە پرۆتین، ڤیتامین E، ڤیتامین B2، ریشاڵ، كۆپەر، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، كالسیۆم، پۆتاسیۆم. لە رووی وزەشەوە، هەردوو باویی خاو و برژاو هەمان بڕی كالۆری لەخۆدەگرن. خواردنی هەر دوو جۆری باوی سوودی تەندروستییان هەیە، بۆ نموونە دابەزاندنی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا، هەروەها كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن. لە رووی چێژیشەوە، گەلێك كەس باویی برژاویان لە باویی خاو لا خۆشترە، چونكە بە برژاندن چێژی چەورییەكانی باوی بەرجەستەتر دەبێت. هەندێك جار باویی خاو بە بەكتریای سالمۆنێللا ئالوودە دەبێت، بۆیە بە برژاندنی تا پلەی گەرمیی 100- 200 پلەی سەدی بۆ ماوەی -10 60 خولەك باوی لەم بەكتریایە پاك دەبێتەوە. هەرسكردنی باویی خاو قورسە و بەشە زۆرەكەی هەرگیز هەرس نابێت و بە فیڕۆ دەچێت، كەچی باویی برژاو بە ئاسانی هەرس دەكرێت و بەشێكی كەمی لە كۆئەندامی هەرسدا بە فیڕۆ دەچێت، ئەمەش وا دەكات كە رێژەیەكی زۆرتر لە ماددە گرنگەكانی باوی هەڵبمژرێن.
Top