تەماتە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك

تەماتە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك
خواردنی بڕی باشی تەماتە یان ئەو بەرهەمانەی كە تەماتە لەخۆدەگرن سوودی زۆری هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. لە چەندین لێكۆڵینەوەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە ئەو میوە و سەوزانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزا و ماددەی دژەئۆكسانی لایكۆپێن Lycopene رۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە. بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە كە بڕی رۆژانەی تەماتە یان ئەو خۆراكانەی كە تەماتە لەخۆدەگرن هێندە بێت كە رۆژانە بەلای كەم 25 ملگم ماددەی لایكۆپێن دابین بكەن. ماددەی لایكۆپین جگە لە خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك، مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، شێرپەنجەی سییەكان و میزڵدان و پەنكریاس و ملی منداڵدان. هەروەها لایكۆپێن سوودی تری تەندروستیی هەیە، بۆ نموونە ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دادەبەزێنێت، بەمەشەوە دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت، پاشان لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە دۆشاوی تەماتە پێست لە سووتان بە تیشكی خۆر یان خۆربردن Sunburn دەپارێزێت، كرداری لۆچبوونی پێستیش رادەگرێت یان دوایدەخات بەوەی كە یارمەتیی دروستبوون و دروستیی پرۆتین و كۆلاجینی پێست دەدات كە بەرپرسە لە نەرمیی پێست و پاراستنی لە لۆچبوون.
Top