گرنگیی زەیتی گوێزی هیندی بۆ وەرزشوانان

گرنگیی زەیتی گوێزی هیندی بۆ وەرزشوانان
گەلێك وەرزشوان پێیان وایە كە چەوری بۆ ئەوان خراپە، بەڵام ئەمە راستییەكی زانستییە كە لەش پێویستی بە چەورییە بۆ دابینكردنی وزە و هەڵمژینی هەندێك ڤیتامین و تەندروستی بەگشتی. زەیتی گوێزی هیندیی خاو Raw coconut oil سوودی تایبەتی بۆ وەرزشوانان هەیە، بۆیە گرنگە كە بكرێتە بەشێك لە خۆراكی پێش مەشقكردنەكان. زەیتی گوێزی هیندیی خاو گونجاوە بۆ دابینكردنێكی خێرای وزە و تاودانی كرداری میتابۆلیزم واتە كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزە. جۆرە چەورییەكەی زەیتی گوێزی هیندی كە لە زنجیرەی مامناوەندی ترشە چەورییەكانە، خۆڕاگرە و توانای بەرگەگرتنی كرداری ئۆكسانی هەیە. هەرسكردنی زەیتی گوێزی هیندی ئاسانە، كۆئەندامی هەرس رێكدەخات و نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن سووك دەكات، هەروەها رۆڵی پۆزەتیڤی هەیە بۆ: بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، پاراستنی جومگە لە سووان، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، باشتركردنی فرمانی گورچیلە. زۆربەی ورزشوانان دوچاری گرفتی پێست دەبنەوە بە شێوەی سووربوونەوەی پێست لەبەر گەرمی یان كەڕووەكانی پێ Athlete’s foot، بەكارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی سوودی هەیە بۆ سووربوونەوەی پێست، كەڕووەكانی پێست ونینۆك، قڵیشانی پاژنەی پێ، قڵیشانی نینۆك.
Top