بەهای خۆراكیی پونگ

بەهای خۆراكیی پونگ
پونگ Oregano جگە لە چێژ و بۆنە خۆشەكەی، بە پێكهاتە گرنگەكانییەوە چەندین سوودی تەندروستی هەیە. پونگ بە شێوەیەكی سەرەكی پێكهاتووە لە ریشاڵ، مەنگەنیز، ئاسن، كالسیۆم، تریپتۆفان Tryptophan، ڤیتامین E، ڤیتامین K، ماددە دژەئۆكسانەكان. پونگ بە رێژە بەرزەكەی ڤیتامین K رۆڵی هەیە لە گەشەكردنی ئێسك و پاراستنی پتەویی ئێسك، لەگەڵ بەرهەمهێنانی ئەو پرۆتینانەی كە بۆ مەیینی خوێن پێویستن. دژەئۆكسانەكانی پونگ سوودی تەندروستیی زۆریان هەیە بەتایبەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە، پونگ چالاكی دژی بەكتریای هەیە بەوەی كە ماددەی كارڤاكۆل Carvacol و چەند جۆرێكی چەوری لەخۆدەگرێت كە چالاكیان دژی زێتر لە 41 جۆری بەكتریا هەیە، هەروەها ماددەی بیتا كاریۆفیلین Beta-caryophyllin لەخۆدەگرێت كە چالاكی هەیە دژی پووكانەوەی ئێسك و رەقبوونی خوێنبەرەكان. جگە لەمانە، پونگ رۆڵی هەیە بۆ سووككردنی نیشانەكانی ئەم حاڵەت و نەخۆشییانە: هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس، ئازارەكانی عادە، هەوكردنەكانی كۆئەندامی میزەڕۆ، هەڵامەت، هەوكردنی بۆڕییەكانی هەناسە، زیپكەی گەنجێتی، هەستەوەری، گرژبوونی ماسوولكە، كۆبوونەوەی گاز لە كۆئەندامی هەرسدا، كڕێژی سەر، ئازارەكانی عادە، ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی، ئازاری ددان و گوێ، سەرئێشە.
Top