هەندێ جار، ئەوانەی لە پۆستی گەورە و باڵا دان، لەهەمان كاتیشدا كەسایەتییەكی سادە و ساكاریان هەیە، بەڵگەشمان بۆ ئەو قسەیە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا و بەریتانیایە، ئەوەی یەكەم زۆربەی جار بە پایسكلەكەی دەچێتە سەر كارەكەی، ئەوەی دووەمیش بە شەمەندەفەر هاتوچۆ دەكات، جگە لەو دووانەش، شای وڵاتی سوید (كارل گوستاڤ)ە كە بە ئەكتەرێكی كۆمێدی ناسراوە، ئەو شا كۆمێدییە، خولیا و حەزی بە كڵاوە.بێجگە لەوەش هەرچی كڵاوی شێوە سەیر و سەمەرەیە لە سەری ئەو پیاوە دەبینرێ. لەلای شای سویدەوە ئاساییە ئەگەر لە شوێنێكی فەرمی بێ، یان میوانی بیانی و فەرمیشیی هەبێ، كڵاوە سەیر و سەرنج راكێشەكانی خۆی لە سەر دەنێت. ئەوەتا لەم وێنانەدا چەندین جۆرە كڵاوی جۆراوجۆر و سەمەرە بە سەر سەری شای ئاخیر زەمانەوەیە.