لەجیاتی شەكر

لەجیاتی شەكر
جێگرەوەكانی شەكر Sugar substitutes ئەو ماددانەن كە لەجیاتی شەكر بەكاردێن بۆ بەخشینی چێژی شیرین بە خواردن یان خواردنەوەكان، بۆ نموونە سۆدای ریجیم Diet soda، بنێشت، ئایس كرێم، شیرەی میوەی دەستكرد، ماستی سووك، كرێمەكانی كێك..تاد. جێگرەوەكانی شەكر بریتین لە شیرینكارە دەستكردەكان Artificial sweeteners، ستیڤیا Stevia، ئەلكهولەكانی شەكر Sugar alcohlols. جێگرەوەكانی شەكر كالۆری كەم یان هیچ كالۆرییان تێدا نییە، نابنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، هەروەها نابنە هۆی كلۆربوونی ددان. شیرینكارە دەستكردەكان ماددەی كیمیایین كە زۆر لە شەكر شیرینترن، كالۆری كەم یان هیچ كالۆری لەخۆناگرن، هیچ ماددەیەكی گرنگیشیان تێدا نییە، باوترین جۆرەكان بریتین لە: سەككارین Saccarin، سوكرالۆز Sucralose، ئەسپارتێم Aspartame، ئەسیسولفەیم Acesulfame. جێگرەوەكانی شەكر ئەگەرچی بەگشتی سەلامەتن بۆ تەندروستی، بەڵام پێویستە كە بە كەمی بەكاربهێنرێن بەتایبەتی ستیڤیا كە ئێستا بە بەربڵاوی لە گەلێك خواردن و خواردنەوەدا بەكاردێت و بەم دواییە لە لایەن ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمریكییەوە FDA رێگا بە بەكارهێنانی دراوە.
Top