خەوزڕان مەترسی بۆ تەندروستی هەیە

خەوزڕان مەترسی بۆ تەندروستی هەیە
ئەوە راستییەكی زانستییە كە نووستن زۆر گرنگە بۆ تەندروستییەكی باش بەتایبەتی بۆ تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان. خەوزڕان Insomnia لە هەموو گرفتەكانی پەیوەست بە خەو باوترە، بۆ نموونە نزیكەی سێیەكی دانیشتوانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دوچاری دەبن. خەوزڕان كاریگەریی خراپ دەكاتە سەر تەندروستی بەتایبەتی لە پیاواندا. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە گرفتەكانی پەیوەست بە خەو وەكو گرفت لە سەرەتای چوونە خەودا یان خەوی پچڕ پچڕ و كەم خەوتن ئەگەری مردن لە پیاواندا بەهۆی كێشە تەندروستییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاد دەكەن. هەروەها خەوزڕان ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی دیكە زیاد دەكات وەكو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرە، زیادبوونی كێشی لەش، تێكچوونی مەزاج Mood، گرفت لە ئەنجامدانی كاری رۆژانەدا. جگە لە پیربوون، خەوزڕان هۆكاری دەروونی و جەستەیی لەپاڵە، بۆ نموونە گۆڕان لە كات و شوێن و ژینگەی نووستندا، خەمۆكی، پەستی و ترس، شەكەتی دەروونی یان سترێس Stress، ئازار، زیاد بەكارهێنانی خواردنەوە كافائینییەكانی وەكو چای و قاوە یان كاكاو، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان.
Top