5 ماددەی مەترسیدار لە خۆراكدا

5 ماددەی مەترسیدار لە خۆراكدا
لەكاتی كڕینی هەر خۆراكێكی پرۆسێسكراو یان قوتووكراودا پێویستە كە بە وردی سەرنجی بوونی ئەم 5 ماددە كیمیاییە بدەیت چونكە بۆ تەندروستی یەكجار زیانبەخشن. یەكەم، ترشی سۆربیك Sorbic acid كە لە هەندێك خۆراكی قوتووكراو و هەندێك جۆری پەنیری كرافتدا هەیە وەكو ماددەیەكی پاراستنی خۆراك لە گەشەی بەكتریا. دووەم، چەورییە نێوەندەكان Trans fats كە بریتییە لە زەیتی رووەكی هایدرۆجینكراو كە لە گەلێك خۆراكی خێرا و ئامادەكراودا بوونی هەیە كە بە چەورییەكی خراپ بۆ تەندروستی هەژمار دەكرێت، چونكە ئەگەری نەخۆشيی دڵ زیاتر دەكات. سێیەم، ماددەی MSG یان مۆنۆسۆدیۆم گلوتامێت دەخرێتە خۆراكەوە بە مەبەستی خۆشكردنی چێژ، رۆڵی هەیە لە تووشبوون بە نۆرەی شەقەسەر، نۆرەی رەبو، پەیداكردنی هەستەوەری. چوارەم، رەنگە دەستكردەكان Artificial coloring كە دەخرێنە زۆربەی قەنادی و پەنیر و ساردەمەنییەكان، لە لایەنی تەندروستییەوە گەلێك نیشانەی پرسیاریان لە سەرە. پێنجەم، ئەكریلەماید Acrylamide كە لە جیبسی پەتاتە و خۆراكە سووركراوە فەرەنسییەكاندا French fries هەیە، زیانی تەندروستی گەورەی هەیە بەوەی كە ماددەیەكی شێرپەنجەییە.
Top