رۆیشتنی خێرا Brisk walking هەنگاوێكی ئاكتیڤە بۆ زیادكردنی تێكڕای لێدانەكانی دڵ، پاراستنی شێوەی لەش، كەمكردنەوەی كێشی لەش، زیادكردنی لیاقەی بەدەنی. ئەنجامدانی رۆیشتنی خێرا زۆر ئاسانە، مەشقێكی گرنگە و بۆ هەموو تەمەنێك گونجاوە. پێویستە رۆیشتنەكە هێندە خێرا بێت كە ببێتە هۆی ئارەقەكردن و قورسبوونی هەناسە، بەڵام قسەكردن بە ئاسانی و ئاسایی بمێنێتەوە، هەروەها پێویستە كە بە خێراییەكی نەگۆڕ بە درێژایی ماوەی مەشقكردن ئەنجام بدرێت بۆ هێشتنەوەی لێدانەكانی دڵ لە ئاستێكی بەرز، دەكرێ ناوە ناوە رۆیشتنەكە بكرێتە راكردنێكی سووك و دووبارە بكرێتەوە رۆیشتن بە مەرجێك بێ وەستان بێت. ئەمەش گرنگە كە پیڵاو یان كالەی تایبەت بە رۆیشتن تەرخان بكرێت كە لەگەڵ شێوەی پێی هەر كەسێكدا بگونجێت، بۆ نموونە لەكاتی رۆیشتندا پێ بۆ پێش و پاش یان بۆ لای راست یان چەپ Pronation نەخزێت واتە فراوان نەبێت، هێندەش تەسك نەبێت كە ببێتە هۆی ئازار و بڵۆقی پێست، بەشی سەرەوە و پێشەوەی كالەكە رێگا بە هەواگۆڕی بدات بۆ رێگرتن لە گەرمبوون و ئارەقەكردن، بەشی پاژنەی پێ بە باشی كوشن و دیزاین كرابێت. دەتوانیت مەشقەكە لە دەرەوە لە هەوای كراوەدا یان لەسەر دەزگای راكردن Treadmill لە ماڵەوە یان لە هۆڵەكانی مەشقكردندا ئەنجام بدەیت.