بۆچی گۆشت لەسەر گەدە قورسە؟

بۆچی گۆشت لەسەر گەدە قورسە؟
بە بەراورد لەگەڵ خۆراكەكانی تردا، هەرسكردنی گۆشت قورسە جا گۆشتی سوور بێت یان گۆشتی پەلەوەڕ. گۆشت یان ماسوولكەی ئاژەڵ چڕە بە پرۆتین، بۆیە جوینێكی زیاتری دەوێت و پێویستی بە دەردانی بڕێكی زیاتر لە ترشەڵۆكی گەدە و دەردانی ئەنزیمی ئاكتیڤتر لە پەنكریاسەوە دەبێت. ئەمە ئاشكرایە كە هەرسكردنی ماددەی چەوری قوڕسە، بۆیە گۆشتێك كە چەوری زۆر لەخۆبگرێت ئەوا كاتێكی درێژتری بۆ هەرسكردن پێویستە، ئەمەش مانای ئەوە نییە كە لە خواردنی گۆشت دووركەویتەوە، بەڵام هەوڵ بدە كە گۆشتی بێ چەوری هەڵبژێریت. بە مەبەستی هەرسكردنێكی باش و ئاسان، وا باشترە كە گۆشت بە بڕی كەم بخورێت بەتایبەتی گۆشتی ئۆرگانیك Organic meat كە پاشماوەی هۆرمۆن و دەرمانی ئەنتی بایۆتیك لەخۆناگرێت. وا باشە كە گۆشت بە پارچەی بچووك ئامادەبكرێت، هەروەها پێویستە كە گرنگی زۆر بە جوینی گۆشت بدرێت. جگە لەمانە، دانانی گۆشت لەناو ماددەیەكی ترشی وەكو سركەدا بە درێژایی شەو وای لێدەكات كە ناسكتر بێت و هەرسكردنی ئاسانتر بێت.
Top