ئایا بیبەر كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت؟

ئایا بیبەر كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت؟
هەموو جۆرەكانی بیبەر Peppers كاریگەریی پۆزەتیڤ دەكەنە سەر ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن. نزیكەی هەموو جۆرەكانی بیبەر دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، ڤیتامینەكان، كارۆتینۆیدەكان Carotenoids كە ماددەی دژەئۆكسانن. بیبەری شیرینی سەوز، سوور، نارنجی یان زەرد، وزەی كەم لەخۆدەگرن، لەگەڵ ریشاڵ و ماددەی خۆراكی گرنگ وەكو ڤیتامین A و C كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە. بیبەری تیژ لە جۆرەكانی چیللی Chilli، جەلیپینۆ Jalepeno، هابینیرۆ Habenero، ماددەی كاپسایسین Capsaicin لەخۆدەگرن كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل و چەوری گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، هەرچەند بیبەری تیژ زیاتر پێبگات و رەنگی سوورتر بێت هێندە رێژەی بەرزتری ئەم ماددەیە لەخۆدەگرێت. بیبەری رەش، جگە لە خۆشكردنی چێژی خۆراك، چالاكی هەیە دژی هەوكردنی جومگەكان و دژی مشەخۆرەكان، هەروەها بیبەری رەش سەرچاوەیەكی باشە بۆ كانزای كرۆم كە رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل و گلیسریدە سیانییەكان و خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ.
Top