بۆچی زوو ماندوو دەبیت؟

بۆچی زوو ماندوو دەبیت؟
لەوانەیە كە هەر یەكێك لە هەر ساتێكدا بەبێ درك كردن بە هۆكارێكی دیاریكراو دوچاری هەستكردن بە ماندووبوون Fatigue بێت. جۆری خۆراك كاریگەری بەرچاوی هەیە، بۆ نموونە زیاد خواردنی شیرینی و كافائین ئەگەرچی لە سەرەتادا وزەبەخشن، بەڵام لەگەڵ هەڵبەزین و دابەزینی ئاستی شەكری خوێندا هەستی ماندووبوون زیاد دەبێت. لەجیاتی ئەمانە، پرۆتینی كەم چەوری و سەوزە و میوە زیاتر بخۆ، بە خۆراكی هاوسەنگ نەك هەر هەستی ماندووبوون كەم دەبێتەوە، بەڵكو رێگا لە زیادبوونی كێش و قەڵەویش دەگیرێت كە هۆكارێكی ترە بۆ هەستكردن بە ماندووبوون. كەم خەوتن و گرفتەكانی تری پەیوەست بە خەو هۆكارێكی ترە بۆ ماندووبوون، هەروەها چەندێتی جوولە و مەشقی وەرزشی، بۆ نموونە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی مامناوەندی وزە زیاتر دەكات و ئەگەری هەستكردن بە ماندوبوون كەم دەكاتەوە. هۆكارەكانی دیكەی زوو ماندووبوون ئەمانەن: كەمخوێنی بەتایبەتی لە ئافرەتدا، كەمی كانزاكان بەتایبەتی كەمی كانزای پۆتاسیۆم، سستبوونی گلاندی دەرەقی، نەخۆشی شەكرە، خەمۆكی، نەخۆشیی دڵ كە دەستنیشان نەكرابێت بەتایبەتی لە ئافرەتدا كە پاش جووڵە یان مەشقێكی وەرزشی دوچاری ماندووبوون و هەناسەبڕكێ دەبێت.
Top