خورشتی شەوانە

خورشتی شەوانە
خورشتی شەوانە Night itching تووشبوو بە توندی ناڕەحەت دەكات و خەوی تێكدەدات. گەلێك جار خورشت شەو و رۆژ بەردەوام دەبێت بەڵام زیاتر لەكاتی نووستندا بەرجەستەتر دەبێت. هۆكارەكانی خورشتی شەوانە بریتین لە: گەڕیی Scabies كە بە هۆی مشەخۆرێكەوە روودەدات و لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر دەگوازرێتەوە، نەخۆشیی جگەر، نەخۆشیی گورچیلە، شێرپەنجە، وشكبوونی پێست لە ئەنجامی وەستانی یەكجارەكی عادە Menopause كە زیاتر دەبێتە هۆی نۆرەی خورشت لەكاتی شەو و رۆژدا، هەستەوەری و پێوەدانی مێروو، ئەسپێی لەش Bed bugs، وەرگرتنی دوشی گەرم پێش كاتی نووستن كە دەبێتە وشكبوونی پێست و خورشت، هەروەها بەكارهێنانی سابوونی توند بۆ خۆشووشتن یان شووشتنی جلو بەرگ و پێخەف و پێداویستییەكانی نووستن بە پاككەرەوەی بەهێز. ئەگەرچی زۆربەی هۆكارەكانی خورشتی شەوانە فیزیكی یان جەستەیین، بەڵام گەلێك جار هۆكاری دەروونیشی لەپاڵە بە شێوەی سترێس Stress كە زیاتر لەكاتی شەودا بەرجەستە دەبێت.
Top