گرنگیی پرۆتین بۆ وەرزشوان

گرنگیی پرۆتین   بۆ وەرزشوان
پرۆتین Proteins بلۆكی بینای لەشە، لە یەكەی ترشە ئەمینی پێكهاتووە بۆ بیناكردنی ماسوولكە، ئێسك، بەستەرەكان، پێست، لەگەڵ شانەكانی تر، هەروەها بۆ بەرهەمهێنانی ئەنزیمەكان. وەرزشوان پێویستی بە پرۆتینە بۆ بیناكردن و چاكبوونەوەی ماسوولكەكان كە لەكاتی وەرزشدا ئەزیەت دەخۆن، هەروەها بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خەزنكردنی كاربۆهیدرات بە شێوەی گلایكۆجین Glycogen لە ماسوولكەكاندا. پرۆتین سەرچاوەیەكی گونجاو نییە بۆ دابینكردنی وزەی پێویست بۆ وەرزش، دەكرێ لەكاتی كەمیی كاربۆهیدراتدا وەكو سەرچاوەی وزە سوودی لێوەربگیرێت، بەڵام لەسەر حیسابی لەش دەبێت چونكە پرۆتینی تەواو بۆ بیناكردنەوە و چاكبوونەوەی ماسوولكە و شانەكان لەبەر دەستدا نابێت. یەكێكی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە 0.8 گرام پرۆتین بۆ هەر كیلۆگرامێكی لەش هەیە، وەرزشوانان بە تێكڕایی رۆژانە پێویستییان بە 1.2- 1.8 گرام پرۆتین بۆ هەر كیلۆگرامێك كێشی لەش هەیە.
Top