گرژبوونی قۆڵۆن IBS بریتییە لە تێكچوون لە ریتمی گرژبوون و خاوبوونەوەی ریخۆڵە ئەستوورە واتە قۆڵۆن. هەندێك جار قۆڵۆن زیاد گرژدەبێتەوە ئەمەش رەوانی وەكو سكچوون پەیدا دەكات، هەندێك جاریش قۆڵۆن زیاتر خاودەبێتەوە ئەمەش نیمچە قەبزییەك پەیدا دەكات. تا ئێستا هۆكاری راستەقینەی تووشبوون بەم نەخۆشییە بە تەواوی نەزانراوە. هەنگاوەكانی سووككردنی نیشانەكان و خۆپاراستن لە گرژبوونی قۆڵۆن بریتین لە: مەشقی وەرزشی رۆڵی هەیە لە رێكخستنی ریتمی گرژبوون و خاوبونەوەی ماسوولكەكانی دیواری كۆڵۆن، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس Stress، كەمكردنەوەی چەوری لە خۆراكی رۆژانەدا كە رۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و زیادبوونی كێش و قەڵەوی هەروەها زیاد خواردنی چەوری یەكێكە لە نەریتە خراپەكانی پەیوەست بە خۆراك، دووركەوتنەوە لە بەهارات و تیژی، زیاد خواردنەوەی ئاو، دووركەوتنەوە لە بنێشت و خۆراكی پرۆسێسكراو، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس وەكو یۆگا، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.