خۆراكی رووەكی و ئەگەری كەمیی ڤیتامین B12

خۆراكی رووەكی و ئەگەری كەمیی ڤیتامین B12
ئایا دەزانی كە هیچ خۆراكێكی رووەكی نییە بە تەنیا یان هەتا بە جۆراوجۆركردنیش بڕی پێویست لە ڤیتامین B12 دابین بكات، بۆیە ئەو كەسانەی كە تەنیا خۆراكی رووەكی Vegetarians پەیڕەو دەكەن یان بە توندی رووەكین Vegans كە هیچ خۆراك و بەرهەمێكی ئاژەڵی ناخۆن دوچاری كەمی ئەم ڤیتامینە دەبنەوە، بۆ قەرەبووكردنەوە پێویستە كە ڤیتامین B12 لە رێگای حەب یان دەرزی لەژێر رێنمایی دكتۆردا وەربگرن. تاكە سەرچاوەی مسۆگەر بۆ ڤیتامین B12 خۆراكی ئاژەڵییە وەكو گۆشتی سوور، گۆشتی پەلەوەڕ، ماسی، هێلكە، شیر، ماست، پەنیر. ڤیتامین B12 كە ناسراوە بە سایانۆكۆبالامین Cyanocobalamin گرنگیی زۆری هەیە بۆ: دروستبوونی خانەی نوێ، پاراستنی دەمارەخانەكان، یارمەتیدانی دروست بوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، یارمەتیدانی هەرسكردنی هەندێك ترشە چەوری و پرۆتین.
Top