ئایا خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمی خۆراكدا زیانی هەیە؟

ئایا خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمی خۆراكدا زیانی هەیە؟
گەلێك كەس ئەم پرسیارە دەكەن و پێیان وایە كە زیاد خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمی خۆراكدا دەبێتە هۆی رۆنبوونی ترشەڵۆكی گەدە كە زۆر پێویستە بۆ هەرسكردنی پرۆتین و لەناوبردنی میكرۆب، هەروەها پێیان وایە كە پەیوەندیی بە كەمبوون یان زیادبوونی كێشی لەشەوە هەیە. لە راستیدا، خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمی خۆراكدا ئاساییە، بەڵام زیاد خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمی خۆراكدا هەستی تێربوون تاودەدات و پاش ماوەیەكی كورت هەستی برسیبوون سەرهەڵدەداتەوە. ئاو چڕی ترشێتی ناو گەدە ناگۆڕێت هەتا ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵیش بخورێتەوە. كوالیتی ئاویش گرنگیی زۆری هەیە، بۆ نموونە نایترێتەكان Nitrates، تێتراكلۆرئێسیلین Tetrachloroethylene، ترای هالۆمیسانەكان Trihalomethanes، كانزا قوڕسەكان، هەروەها ئاسەواری ماددە بكوژەكانی مێروو كە لە ئاوی نەپاڵیوراو یان فلتەرنەكراودا بە رێژەی جیاواز بەدی دەكرێن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن. بەگشتی لەگەڵ ژەمە سەرەكییەكانی خۆراكدا خواردنەوەی یەك پەرداخ ئاو رێنمایی دەكرێت، لە بەینی ژەمەكاندا دەكرێ بڕی زیاتری ئاو بخورێتەوە.
Top