خواردنەوەی چای سوودی تەندروستی هەیە، بۆ نموونە كەمكردنەوەی چانسی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی دڵ، شێرپەنجەی هێلكەدان..تاد. لەگەڵ ئەمەشدا، خواردنەوەی چای لەوانەیە كە مەترسی بۆ تەندروستی هەبێت. لەوكاتەی كە زۆربەی جۆرەكانی چای هەرگیز ناشورێنەوە بۆیە ماددەی بكوژەكانی مێروو Pesticides لەخۆدەگرن، بۆ نموونە 91%ی جۆرەكانی چای رێژەیەك لە پاشماوەی ماددە بكوژەكانی مێروو وەكو پرۆپاكلۆر Propachlor لەخۆدەگرن كە ماددەیەكی شێرپەنجەییە، هەروەها 62%ی چای جۆراوجۆر ماددەی ئیندۆسولفان Endosulphan لەخۆدەگرن، ئەم ماددەیە لە نزیكەی 144 وڵاتدا قەدەغە كراوە كە چین و ئەمریكاش دەگرێتەوە. كیسە كاغەزییەكانی چای بە ماددەیەكی كیمیایی بە ناوی ئێپیكلۆرۆهایدرین Epichlorohydrin مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە كە ماددەیەكی شێرپەنجەییە. هەروەها چەندین ماددەی كیمیایی تر بە مەبەستی خۆشكردنی بۆن و مەبەستی تر تێكەڵ بە چای دەكرێن. هەڵگرتنی چای لەناو كیسی پلاستیكدا كە لە ماددەی پۆلی ئاكتیك ئەسید PLA دروست كراون كە لەگەڵ كوڵاندندا گەردیلەی ماددە فتالێتەكان Phthalates كە زیانبەخشن دەچنە ناو چای. هەروەها ماددەی چێژی دەستكرد Artificial flavoring لەگەڵ رەنگی دەستكرد لە گەلێك جۆری چایدا هەیە كە لەوانەیە زیان بە تەندروستی بگەیەنن.