گرنگیی یۆد لە خۆراكدا

گرنگیی یۆد لە خۆراكدا
یۆد یان ئایۆدین Iodine گرنگە لە كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزە (میتابۆیزم Metabolism) لە هەموو خانەكانی لەشدا، هەروەها گرنگە بۆ فرمانی گلاندی دەرەقی لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكاندا. خوێی یۆددار Iodized salt كە سەرچاوەی سەرەكییە بۆ ئایۆدین، سەرچاوە خۆراكییەكان بریتین لە: خۆراكی دەریایی وەكو ماسی و گیای دەریایی، شیر و بەرهەمەكانی، هەموو جۆرە رووەكێك كە لە خاكێكی دەوڵەمەند بە یۆد چێنرابێت. كەمی یۆد لە خۆراكدا بۆ ماوەی چەند مانگێك دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی چاڵاكی گلاندی دەرەقی و كەمی دەردانی هۆرمۆنەكان، هەروەها ئاوسانی گلاندی دەرەقی Goiter. چارەگە كەوچكێكی كوپ لە خوێی یۆددار نزیكەی 95 مایكرۆگرام یۆد لەخۆدەگرێت، هەروەها 100گرام ماسی دەریا نزیكەی 382 مایكرۆگرام یۆد لەخۆدەگرێت، پێویستی رۆژانە لە كانزای یۆد بۆ كەسێكی پێگەیشتوو بریتییە لە 150 مایكرۆگرام، ئافرەت لەكاتی دووگیانی و شیرداندا پێویستی بە بڕێكی زیاتری یۆد دەبێت.
Top