مەشقی وەرزشی بەقەد دەرمان گرنگە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكان

مەشقی وەرزشی بەقەد دەرمان گرنگە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكان
مەشقی وەرزشی Exercise هەردەم هەنگاوێكی گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی، هەروەها ئەمەش سەلمێنراوە كە مەشقی وەرزشی بەقەد بەكارهێنانی دەرمان كاریگەرە بۆ كۆنترۆلكردنی نەخۆشییە درێژخایەنەكان و كەمكردنەوەی ئەگەری ئاڵۆزییەكانیان. رێژەی نەخۆشییە درێژخایەنەكان وەكو نەخۆشیی دڵ، جەلتە، نەخۆشیی شەكرە، قەڵەوی، شێرپەنجە، هەوكردنی جومگەكان لە زیادبووندایە. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە 4 هۆكاری سەرەكی دەبنە هۆی نەخۆشییە درێژخایەنەكان لەمانە: خۆراكی ناڕێك، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، جگەرەكێشان، كەم جوولانەوە و ئەنجام نەدانی مەشقی وەرزشی. بە پێی رێنماییەكان مەشقی وەرزشی مامناوەندی هەفتانە بەلای كەم بۆ ماوەی 150 خولەك، یان مەشقی توندی هەوایی Aerobic وەكو رۆیشتن، راكردن، مەلە یان لێخوڕینی بایسكل هەفتانە بەلای كەم بۆ ماوەی 75 خولەك ئامانجەكە دەپێكێت، بێگومان ئەگەر ماوەكە درێژ بكرێتەوە سوودی زیاتری دەبێت. بۆ كەسانی پیر و پەككەوتە و كەمئەندامیش ئەمە گرنگە كە بەپێی توانا دووركەونەوە لە زیاد دانیشتن و كەم جووڵانەوە، بە گوێرەی توانا چالاكی جەستەیی ئەنجام بدەن.
Top