ئەمە كوالیتی پرۆتینە كە ماسوولكە بینا دەكات، جگە لە گۆشت سەرچاوەی دیكە هەن بۆ پرۆتینی كوالیتی بەرز كە ترشە ئەمینیە گرنگەكان لەخۆدەگرن و هەرسكردنیان ئاسانە، بۆ نموونە هێلكە كە هەر 9 ترشە ئەمینیە گرنگەكان بە بالانسێكی باش لەخۆدەگرێت و هەرس كردنیشی ئاسانە، هەروەها ماست و شیر و سۆیا. بۆ بیناكردنی ماسوولكە بەبێ خۆراكی ئاژەڵی، پێویستە كە پرۆتینی رووەكی لە هەر 3 ژەمە سەرەكییەكەی خۆراكدا هەبێت، یان رۆژانە 5- 6 ژەمی بچووك كە بەلای كەم نیوەی وزەكەی لە كاربۆهیدراتەوە بێت بۆ دابینكردنی وزەی تەواو بۆ ماسوڵكەكان. چەورییەكانیش زۆر پێویستن بۆ بیناكردنی ماسوولكە و دابینكردنی وزە لەكاتی مەشقی وەرزشیدا، بۆ نموونە زەیتی زەیتوون، باوی، گوێز، ئەڤۆكادۆ، زەیتی كانۆلا.بە خۆراكی رووەكی یان بە پرۆتینی رووەكی ماسوولكە بینا دەكرێت، ئێستا زۆربەی وەرزشوانە ناودارەكان لە سەرتاسەری جیهاندا خۆراكی رووەكی پەیڕەو دەكەن. خۆراكێكی رووەكی دروست كە پێویستی وزە و پرۆتین دابین بكات وەكو بەرهەمەكانی سۆیا، پاقلەمەنییەكان، دانەوێڵە، تۆو و كاكڵەكان Nuts خۆراكی گونجاون بۆ دابینكردنی بڕی تەواوی پرۆتین بۆ كەسانی وەرزشوان. لەش توانای خەزن كردنی بڕێكی كەمی پرۆتینی هەیە بە بەراورد لەگەڵ خەزنكردنی چەوری و كاربۆهیدرات. هێلكە و ئەلبان پرۆتین تەواو لەخۆدەگرن، كەچی خۆراكی رووەكی جگە لە سۆیا پرۆتینی ناتەواو لەخۆدەگرن.