زێدە ئێسكی پاژنەی پێ

زێدە ئێسكی پاژنەی پێ
زێدە ئێسك لە پاژنەی پێدا Heel spur بریتییە لە نیشتنی كالسیۆم بە شێوەی نووكێكی تیژ لە بەشی خوارەوەی ئێسكی پاژنەی پێدا كە بەرە بەرە بۆ ماوەی چەند مانگێك گەشە دەكات و لەوانەیە كە درێژییەكەی بگاتە نیو گرێ، ئەمەش بە تیشكی X بە روونی دەست نیشان دەكرێت. زۆربەی حاڵەتەكان بێ ئازارن، بەڵام گەلێك جار ئازار لە پاژنەی پێدا سەرهەڵدەدات لەگەڵ هەوكردنی بەستەری توندی ژێرەوەی پێ كە لە شانەی ریشاڵەیی توند پێكهاتووە و پاژنەی پێ بە پێشەوەی پێ دەبەستێتەوە. هۆكارەكان بریتین لە: فشار لەسەر بەستەر و ماسوولكەكانی پێدا، كشانی شانەی ریشاڵی ژێرەوەی پێ، دڕانی بەردەوامی ئەو پەردەیەی كە ئێسكی پاژنەی پێ دادەپۆشێت، وەرزشی راكردن و بازدان، راكردن لەسەر رووی رەقدا، كەفشی ناڕێك، كێشی زیاد و قەڵەوی، بەساڵاچوون، نەخۆشیی شەكرە، وەستان بۆ ماوەی زۆر، تەختبوونی پێ Flat foot. هەنگاوەكانی چارەسەركردن بریتین لە: مەشقی تایبەت، كەفشی تایبەت بۆ كەم كردنەوەی فشار لەسەر پاژنەی پێدا، دەرمان بە رێگای دەم، دەرزی خۆجێیی كۆرتیزۆن راستەوخۆ بۆ پاژنەی پێ، لە كۆتایشدا نەشتەرگەری.
Top