گرنگیی بەرهەمەكانی سۆیا

گرنگیی بەرهەمەكانی سۆیا
بەرهەمەكانی پاقلەی سۆیا بریتین لە: شیری سۆیا Soy milk، ساسی سۆیا Soy sauce، دۆشاوی سۆیا Miso، هۆت دۆگی سۆیا Soy hot dogs، بێرگەری سۆیا Soy burger، تۆفو Tofu یان پرۆتینی سۆیا. پرۆتینی سۆیا ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێنێت، هەروەها سۆیا رۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە. سۆیا سەرچاوەیەكی زۆر گرنگە بۆ پرۆتین، هەروەها ماددەی گرنگی دیكەش لەخۆدەگرێت وەكو ریشاڵ، كۆمەڵەی ڤیتامین B، ترشە چەوری ئۆمیگا 3. سۆیا وەكو جێگرەوەیەكی تەندروستییانە بۆ گۆشت و بەرهەمەكانی دیكەی ئاژەڵی سوودی لێ وەردەگیرێت بەتایبەتی كە كۆلیسترۆل و چەورییە تێرەكان لەخۆناگرێت، بۆیە سۆیا بۆتە خۆراكێكی سەرەكی بۆ ئەو كەسانەی كە بە توندی پەیڕەوی خۆراكی رووەكی دەكەن Vegans چونكە هەموو ترشە ئەمینییە گرنگەكان كە یەكەی بنچینەیی پرۆتینن لەخۆدەگرێت.
Top