ئایا قاوەی سەوز كێش دادەبەزێنێت؟

ئایا قاوەی سەوز كێش دادەبەزێنێت؟
قاوەی سەوز Green coffee لە دەنكی قاوەی سەوزی خاوی بێ برژاندن بەدەست دێت. برژاندن دەبێتە هۆی تێكشكاندنی هەندێك ماددەی كیمیایی سروشتیی گرنگ لە دەنكی قاوەدا. بۆچی قاوەی سەوز ڕەواجی هەیە؟ لە هەندێك لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە لەوانەیە قاوەی سەوز یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش بدات لە رێگای دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن و رێگرتن لە كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا، بەڵام بەگشتی میدیا وای لە قاوەی سەوز كردووە كە رەواجی هەبێت. قاوەی سەوز لەوانەیە كە پەستانی بەرزی خوێن دابەزێنێت لە هەندێك كەسدا. ژەمی قاوەی سەوز بۆ ئەگەری گەیشتن بە ئەنجام لەم دوو حاڵەتەی سەرەوەدا تا ئێستا نازانرێت. زیانە لابەلاكانی قاوەی سەوز بریتین لە: سەرئێشە، ناڕەحەتیی گەدە، هەستكردن بە پەستی. بڕی زیادی قاوەی سەوز گونجاو نییە و هەندێك جاریش مەترسیدارە لەم حاڵەتانەدا: پەستی، ئاوی شین Glaucoma، نەخۆشیی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، گرژبوونی قۆڵۆن، تەنكبوون یان پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis، گرفتەكانی مەیینی خوێن. قاوەی سەوز بە هیچ شێوەیەك گونجاو نییە بۆ منداڵ و ئافرەتی دووگیان.
Top