ئەو خۆراكانەی ددان رەنگ دەكەن

ئەو خۆراكانەی ددان رەنگ دەكەن
هەموو جۆرەكانی چای بەتایبەتی چای رەش زیاتر لە قاوە ددانەكان رەنگ دەكەن، هەروەها ساسی تۆخ وەكو ساسی سۆیا Soy sauce، ساسی تەماتە، ساسی كاری Curry sauce. سپۆرت درینك و خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks چینی عاجی ددان دەڕوشێنن و رەنگی دەكەن. شەرابی سوور ماددەی تانین و كرۆمۆجینەكان لەخۆدەگرێت كە ددان رەنگ دەكەن، هەروەها شەرابی سپیش بە هۆی ترشێتییەكەیەوە ددان رەنگ دەكات. تووتی مۆر و رەش، گێلاس، هەنار، جۆرەكانی تری میوەی رەنگاوڕەنگ ددان بە رەنگی جیاواز رەنگ دەكەن. سۆدا، كۆلا، نوشابە گازدارەكانی تر بە توندی ددانەكان رەنگ دەكەن ،چونكە كە ترشێتی هەندێكیان هێندە چڕە كە نزیكە لە ترشێتی پاتری. قەنادی، شیرینی، مژمژە Popsicles، بنێشت زمان و ددان رەنگ دەكەن. هەنگاوەكانی خۆپاراستن بریتین لە: كەم كردنەوەی ئەم خۆراك و خواردنەوانە، شووشتنی دەم بە شێوەی غەرغەرە بە ئاو پاش خواردنی ئەم خۆراكانەی سەرەوە ئینجا بەكارهێنانی فڵچەی ددان، هەروەها بەكارهێنانی داوی پاككردنەوەی كەلێنی ددان Floss سوودی هەیە.
Top