لە ماوەی هەر لێدانێكی دڵدا، لەشی پیاو نزیكەی 1000 دانە سپێرم Sperm بەرهەم دێنێت. ئەگەر ژمارەی سپێرم لە هەر سانتیمەتر سێجایەكی تۆواودا لە 20 ملیۆن كەمتر بوو ئەوا ئەگەری پیتاندنی هێلكۆكە كەم دەبێتەوە، بۆ بەرزترین توانای پیتاندنی هێلكۆكە واباشە كە ئەم ژمارەیە لە 39 ملیۆن كەمتر نەبێت. گەلێك فاكتەر كار دەكەنە سەر ژمارە و تەندروستیی و كوالیتی خانەكانی سپێرم، بۆ نموونە نەخۆشی، هۆكاری هۆرمۆنی، ستایلی ژیان، هۆكارەكانی دەوروبەر. هۆكارەكانی كەمبوونەوەی ژمارەی سپێرمەكان و دابەزینی كوالیتی یان تەندروستیی سپێرم بریتین لە: جگەرەكێشان، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، راهاتن لەسەر ماددە هۆشبەرەكان، كەمی مەشقی وەرزشی. بەگشتی لەپاش تەمەنی 50 ساڵیدا ژمارە و جوولەی سپێرم كەم دەبێتەوە. ئەمەش سەلمێنراوە كە بەسەربردنی كاتێكی زۆر لە گەرماوی گەرم و ساونادا كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر ژمارە و كوالیتی سپێرمەكان و توانای منداڵبوون، چونكە دروستبوون و كوالیتی سپێرم لە پلەی گەرمی بەرزدا لاواز دەبێت.