چاوئێشە

چاوئێشە
چاوئێشە Eye ache حاڵەتێكی باوە، گەلێك هۆكاری لەپاڵە، بریتییە لە هەستكردن بە ناڕحەتی یان ئازار لە ناوەوەی چاو یان لە دەوری چاودا. یەكێك لە باوترین هۆكارەكان بریتییە لە ماندووكردنی چاو Eye strain بە شاشەی تەلەڤزیۆن و كۆمپیوتەر یان خوێندنەوە بۆ ماوەیەكی زۆر و لەژێر رووناكی كزدا. چاوئێشە لەبەر نەخۆشی بە دوو جۆر خۆی دەنوێنێ، ئازار لە رووی چاو یان ئازار لە قوڵایی چاودا كە لە ناوەوەی چاو یان لە پشتەوەی چاودا هەستی پێدەكرێت. هۆكاری سەرەكی ئازار لە رووی چاودا بریتییە لە سووربوونەوەی چاو لەبەر هەوكردنی چینی ناوپۆشی پێڵووەكان Conjuctivitis بە بەكتریا یا ڤایرۆس، پاشان برینداربوونی چینی كۆرنیا Cornea كە رووی چاو دادەپۆشێت یان سووتانی بە ماددەی كیمیایی. هۆكارەكانی ئازار لە قوڵایی چاودا بریتین لە: ئاوی شین یان ئاوی رەش Glaucoma كە باوترین هۆكارە لەبەر زیادبوونی پەستانی ناو چاو، هەوكردنی دەماری چاو بە بەكتریا، شەقەسەر، هەوكردنی جیوبەكانی لووت دەبێتە هۆی ئازار لەدەوری چاودا لەبەر زیادبوونی فشار لە دەوری چاودا.
Top