خۆراكی خراپ بۆ تەندروستی دڵ

خۆراكی خراپ بۆ تەندروستی دڵ
خۆراكی خراپ بۆ تەندروستیی دڵ هەموو ئەو خۆراكانە دەگرێتەوە كە ئەگەری رەقبوونی خوێنبەرەكان زیاد دەكەن، یان دەبنە هۆی زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و چەندین نەخۆشیی تر زیاد دەكات، هەروەها ئەو خۆراكانەی كە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ و چەوری گلیسریدە سیانییەكان، یان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە وەكو ئاڵۆزییەك ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاتر دەكات. ئەو خۆراكانەی كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكەن، بۆ تەندروستیی دڵیش خراپن چونكە یەكێك لە ئاڵۆزییەكانی نەخۆشیی شەكرە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵە. هەموو ئەو خۆراكانەی كە چەورییە هایدرۆجینكراوەكان كە بە چەورییە نێوەندەكان Trans fats ناسراون لەخۆدەگرن وەكو خۆراكی خێرا و كەرەی دەستكرد یان مارگەرین Margarine دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL كە هۆكارە بۆ رەقبوونی خوێنبەرەكانی دڵ. خۆراكە خراپەكان بۆ تەندروستی دڵ بریتین لە: خوێی زیاد، شەكر و شیرینیی زیاد، ئاردی سپی و هەویركاری بە ئاردی سپی، هەموو جۆرەكانی گۆشتی سوور، گۆشتی قاز، گۆشتی تاریكی پەلەوەڕ، خۆراكی سووركراوە لەناو چەوریدا، مایۆنێز، رۆنی رەق، پەنیر، زەردێنەی هێلكە، ئایس كرێم، ئەلبانی فول كرێم یان چەوری تەواو، خواردنەوە كاربۆنكراوەكان، سۆدا، كێك.
Top