گرنگیی ڤیتامین B9 بۆ ئافرەت

گرنگیی ڤیتامین B9 بۆ ئافرەت
ڤیتامین B9 یان فۆلێت یان فۆلیك ئەسید Folic acid بایەخی زۆری هەیە لە گەشە و پەرەسەندنی كۆرپەدا، بۆ نموونە هاوكاری گەشەی وێڵاش و كۆرپە دەكات و دەیپارێزێت لە تووشبوون بە سەقەتیی زگماكی بەتایبەتی سەقەتیی لە مێشك و بڕبڕەكانی پشتدا، بەتایبەتی ئەگەر پێش دووگیانی و زوو لە سەرەتای دووگیانیدا وەربگیرێت، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو ئافرەتێك كە بڕی زیاد لەم ڤیتامینە وەربگرێت لەوكاتەی كە نزیكەی نیوەی حاڵەتەكانی دووگیانی بێ پلان روودەدەن. زۆربەی ئافرەتان بەتایبەتی لەكاتی دووگیانیدا بڕی تەواوی ڤیتامین B9 لە خۆراكەوە وەرناگرن، هەتا ئەگەر لە پلانیشدا نەبێت، پێویستە كە ئافرەت بڕی ڤیتامین B9 لە خۆراكدا زیاد بكات. وەرگرتنی دەنكی فۆلێت رێگایەكی باشە بۆ دڵنیابوون لە دابینكردنی ژەمی تەواوی رۆژانە. ئەو ئافرەتانەی كە لەكاتی دووگیانیدا زیاتر ئەگەری روودانی سەقەتیی كۆرپەكانیان لێدەكرێت وەكو تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە، پێویستە كە رۆژانە ژەمی گەورەتر لە ترشی فۆلیك كە دەكاتە 5 ملگم وەربگرن واتە 10 جار بەقەد ئافرەتێكی ئاسایی، بەڵام ئەمە پێویستە كە تەنیا لەژێر چاودێری دكتۆر ئەنجام بدرێت. گەرمی و شێوەی ئامادەكردن و هەڵگرتنی خۆراك كاریگەری دەكاتە سەر ڤیتامین B9، سەرچاوە خۆراكییەكانی ئەم ڤیتامینە بریتین لە: سپێناغ، سەوزە گەڵا تاریكەكان، گروپی فاسولیا و پاقلەمەنییەكان، هلیۆن Asparagus، مۆز، كاڵەك، لیمۆ، هەوێن Yeast، كوارگ.
Top